Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:15

بابه‌ شێخ رابه‌ری روحی کوردانی ئێزدی کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
#7
100%

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە نەخۆشکەوتنی، بابەشێخی کوردانی ئێزدی کۆچی دوایی کرد.

لەمبارەیەوە جێگری میری ئێزدییەکان بە کوردستان تیفی ڕاگەیاند: کۆچی دوایی بابه‌ شێخ رابه‌ری روحی كوردانی ئێزدیراستە، تا ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێرە و گوتیشی سبەی ته‌رمه‌كه‌ی دەگەڕێنرێتەوە زێدی خۆی له‌ شێخان.

گوتیشی: بابە شێخ ماوەی دوو هەفتەیە تەندروستی تێکچووە و لە دوو نەخۆشخانە لە دهۆک و هەولێر لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بووە تا ئه‌مشه‌و دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت بۆ دواجار ماڵئاوایی لێكردین.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.