سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی حكومەتەكەی بە پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەكان دووپاتدەكاتەوە، رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرینەبەر كە دەستیان لە هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر هەبووە.
ئەمڕۆ 1-10-2020 مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی كرد.
بەپێی راگهیهندراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتووه، ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دانیشتنێکی بەپەلەی بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئهنجامداو هێرشەکانی شەوی رابردووی پارێزگای ههولێر و چەند پرسێكی دیكهیان تاوتوێكرد.
لەراگەیەنراوەكەی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا هاتووە، وەڵامی توندمان لەبەرامبەر هێرشكارانی سەر هەرێمی كوردستان دەبێت، هەروەها رێوشوێنی توند دەگرینەبەر بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو جۆرە بۆردومانانە.
ئهنجومهنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی باسی له پتهوكردنی ڕێوشوێنه ئهمنییهكان كرد بۆ پاراستنی باڵیۆزخانهكان و دامهزراوه دیپلۆماسییهكان، ههروهك بهشێك لهپابهندبونی عێراق بهپاراستنیان بهپێی پهیماننامه نێودهوڵهتییهكانی كاری دیپلۆماسی .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی خۆپیشاندانەکان تاوتوێکراوه کە هاووڵاتیان ئازادن لە دەربڕینی بۆچوونەکانیان و خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە چوارچێوەی یاسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.