Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:51

له‌ قه‌ڵادزێ برایه‌ک برایه‌کی خۆی کوشت

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: دوو برا بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، برایەکیان گیانیلەدەستدا.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووه‌، له‌ قەڵادزێ دوو برا بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا کاتژمێر 7:45 خولەکی ئەمشەو دوو بریندار کە هەردوکیان بران بەناوەکانی ( ئـ . م . ع ) لەدایک بووی1991 پیشەی پێشمەرگە دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک. وە ( ع . م .ع ) لەدایک بووی 1995 پیشەی کاسب دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای ماوەیەک یەکێکیان بەناوی ( ئـ . م . ع ) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی کەسوکاریان ئەو دوو برایە لە ماڵی خۆیان بەهۆکارێکی نەزانراو  دەمەقاڵی لەنێوانیاندا دروست بووە و دواتر بۆتە شەڕیان کە هەردوکیان چەکی جۆری دەمانچە و تاپڕیان بەکار هێناوە و تەقەیان لەیەکتری کردووە کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەی مردووەکە و شوێنەواری ساچمەش بە سەر جەستەی بریندارەکەوە هەیە.

بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو چەکی بەکارهاتوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.