Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:42

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بابا شێخ سەرۆکی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بابا شێخ سەرۆكی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: بابا شێخ كەسایەتییەكی ئایینی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردی ئێزیدی بووه‌، له‌ بڵاوكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان درێخی نەكردووە.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 1ـی 10ـی 2020 كەسایەتیی ئایینی و سەرۆكی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل (بابا شێخ) لە شاری هەولێر كۆچی دوای كرد.

بابا شێخ كەسایەتییەكی ئایینی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردی ئێزیدی بوو كە لە هەموو بارودۆخێكدا هۆكاری خێرخوازی و چارەسەركردن كێشەكان بووە لەناو خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و بۆ بڵاوكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان درێخی نەكردووە. لە هەمانكاتیشدا بابە شێخ هێمایەكی ئایینی و مەعنەوی بووە و بە تایبەتیش لە بارودۆخی ئێستادا لەدەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئایینیی ئێزیدی و پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خانەوادە و كەسوكاری بابا شێخ و تەواوی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی باب شێخ بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مسعود بارزانی
1ـی 10ـی 2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.