Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:44

سەرۆکی حکومەتی هەرێم: بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینیی ئێزدیی بابا شێخ، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی میری ئێزدیان و ئەنجومەنی روحانیی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان كرد.

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینیی ئێزدیی بابا شێخ


بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابا شێخ ( شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدییم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و میری ئێزدیان و ئەنجومەنی روحانیی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

جەنابی بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا . ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاینیی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.