د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بۆ كۆچی دوایی بابا شێخ سەرۆكی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی، پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی سەرۆکی ئەنجوومەنی روحانی ئێزیدیان كرد، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەداخەوە رۆژی پێنج شەممە شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل، باباشێخ سەرۆکی ئەنجوومەنی روحانی ئێزیدیان بەھۆی نەخۆشیەکی قورس لەشاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد،
بابەشێخ رۆڵی کاریگەرو بەرچاوی لەپێکەوەژیانی ئایینی پەرەپێدانی گیانی خۆشەویستی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان ھەبووە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرە خۆشی ئاراستەی بەڕێزان میری ئێزیدیان و ئەنجومەنى روحانی و خوشک و برایانی ئێزیدی لەکوردستان و جیھان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردو بەبەھەشتی خۆی شادبکاو ئارامی و دڵنەوایی خوشک وبرایانی ئێزیدی لەسەرتاسەری جیھان بدات.
د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.