Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:41

پۆلیسی هه‌ولێر: باندێکی ساختەکردنی زێڕ دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

لە ڕاگەیەنراوێكی پۆلیسی هەولێردا هاتووه‌، هێزه‌كانیان توانیان باندێكی حه‌وت كه‌سی ده‌ستگیر بكه‌ن،  زێڕ ساختە دروست ده‌كرد و دواتر بە زێڕنگرەكان ده‌یانفرۆشته‌وه‌.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/نووسینگەی عەنكاوە، پاش ئاگاداركردنەوەیان كەوا چەند كەسێك لە شارۆچكەی عەنكاوە زێڕ ساختە دەكەن و دواتر بە زێڕنگرەكانی دەفرۆشن، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و دوای بەدواداچوونێكی ورد و بەدەستهێنانی زانیاری، توانییان 7 تۆمەتبار بە ناوەكانی (هـ.ك.ج) و (ا.ا.م) و (ص.ك.ج) و (ع.م.ق) و (ع.ع.ف) و (ع.م.ع) و (ح.س.ع) دەستگیر بكەن.

تۆمەتباران، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و رووبەڕووی دادگا كرانەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.