Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:14

تەندروستی سلێمانی: ئەو کەسانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە پلازمای خوێن ببەخشن هۆکاری زیندوو مانەوەی ئازیزێکمانه‌ 

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بانگەوازێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە پلازمای خوێن ببەخشن، هۆکاری زیندوو مانەوەی ئازیزێکمانه‌.

دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تابیەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویه‌تی: لە کاتێکدا لە ئێستادا زۆرێک لە هاووڵاتیان لە نەخۆشی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆر گرنگە هەریەکێک لە ئێمە هۆشداری بە خزم و دۆستانمان بدەین سەبارەت بە گرنگی بەخشینی پلازما، چونکە کارێکی مرۆڤ دۆستانەی گەورەیە، لەوانەیە ببێتە هۆکاری زیندوو مانەوەی ئازیزێکمان. 

بۆیە تکایە هاورێیان کەم تا زۆر گرنگی بەو بابەتە بدەن، هەرکەسێک دەیەوێت پلازما ببەخشێت و مەرجەکانی تێدایە ئەتوانێت بروات بۆ بانکی خوێن، لەوێ کاری پێویستی بۆ دەکرێت، ‎بۆ ھەر پرسیارێک یاخود رێنماییەک پەیوەندی بکەن بە بەڕێز
"د. دیار عەدنان" سەرپەرشتیاری بەخشینی پلازما لە سلێمانی لە ڕێی یٔەم ژمارەیەوە (07701959367) زانیاری تەواو وەردەگرن.

مەرجی بەخشینی پلازما :

ئەو کەسانەی کە بە پشکنینی PCR یاخوود CTscan پۆزەتیڤبوون دوای ٣ ھەفتە لە نەمانی نیشانەکانیان دەتوانین پشکنینی (IgG)یان بۆ بکەین بە تایتر کە ئەگەر ھاتوو پۆزەتیڤ بوو ئەوا توانای بەخشینی پلازمای دەبێت.

سوپاس بۆ ھەرکەسێک کە ژیانی مرۆڤێک ڕزگار دەکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.