Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:25

فیلمی (گوڵەکان ناگەشێنەوە) لەیٔایندەیەکی نزیکدا یٔامادەی بڵاوکردنەوە دەبێت

کوردستان TV
100%

فیلمەکە بەرھەمی ھاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناوەندی گاڤ بۆ بەرھەمھێنانی کاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی کوردی یە لەشاری سلێمانی .

لوقمان غەریب : سیناریۆ نووس و دەرھێنەری فیلمەکە لەم بارەیەوە ووتی ، لەمانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ وە سەرقاڵی دروستکردنی ئەم فیلمەین ... فیلمەکە لەجۆری فیلمی درێژی درامیدایە و ماوەکەی ٩٠ دەقیقە یە ، چیرۆک و ڕووداوەکانی ئاوێتەن لە نێوان دوو مێژووی جیاوازدا کە بۆ ھەردوو ساڵی ١٩٨٨ و ٢٠١٢ دەگەڕێتەوە ، تیادا باس لە ئاسەواری مەرگەسات و ئازار و ئەندێشەی دوو خانەوادەی پاشماوەی ھەردوو کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجە دەکات . سیناریۆی فیلمە بە تێگەیشتن و جۆرێکی جیاواز مەسەلەی کارەساتی ئەنفال و کیمیاباران بەرجەستە دەکات و چیرۆک و بابەتێکی نوێ دەگێڕێتەوە ، دیارە ئەو کارەساتانە ھەڵگری سەدان چیرۆکی مەرگەساتبار و تراژیدین کە ھێشتا بەداخەوە ھیچ کام لە بوارەکانی کەلتوریی بە تایبەت سینەما و چیرۆک و ڕۆمانی کوردی بەباشی خۆیان لەقەرەی نەداوە ..

فیلمی «گوڵەکان ناگەشێنەوە» بەبەشداری ھونەرمەندانی خاوەن ئەزموون «عەلی کەریم ، بەھادین ھەڵەبجەیی ، تەھا داراغایی ، جەمیل ئەحمەد ، سازگار فواد» و ھەریەک لە ھونەرمەندانی ناسراو «ئاواز ڕەحیم ، عومەر عەبدوڵلا قاچ ، سەرچڵ ڕەفیق ، حەسەن حەمەساڵح ، ئاراز عەبدولرەحمان و شاناز جەمال» و ھونەرمەندای لاو و ئەستێرەی ئایندە «لاوە بێستون ، شێما ڕێبوار و شیراز جەلال» و کۆمەڵێ ھونەرمەندی ترە . بینراوەکانی فیلمی «گوڵەکان ناگەشێنەوە» لەشارەکانی ھەڵەبجە و دەربەندیخان و ئاوایی ڕێژنە و دێوانەی دەڤەری گەرمیان تۆمار کراوە .

ئەم فیلمە لەلایەن ستاڤێکی لاوی کوردەوە کاری تەنیک و پرۆداکشنی بۆ ئەنجامدراوە « کامێرا و DOP - بەھمەن سەلاح ، یاریدەدەری دەرھێنەر -نڤار لوقمان ، مایکاپ ئارتێست - لارا خەبات ، سکرێپ و کلاکێت - شایۆ یاسین ، درۆن و فلای کام - ھاوڕێ بەختیار ، بەڕێوەبەری بەرھەم - محەمەد شوان ، مۆزیک - ژیار گۆران ، مۆنتاژ و مێکساژ - دیار خەسرەو ، ترایلەر - ژیر ، پرۆدێسەر - لوقمان غەریب» .. بڕیارە پاش تەواو بوونی کارە ھونەرییەکانی ، فیلمەکە لە ڕۆژی سینەمای جیھانییدا لە مانگی دیسامبەر لە ھۆڵەکانی سینەما لەشارەکانی ھەولێر و سلێمانی و لەھۆڵەکانی تری شاری ھەڵەبجە و کەرکوک و کەلار و دەربەندیخان و ڕانیە و قەڵادزێ نمایش بکرێت ..

لوقمان غەریب : ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ناوەندی گاڤ ئێستا سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ بەرھەمھێنانی فیلمێکی تری درێژ بە «ناوی ئەوین لەژێر باڵی تاریکدا» کە جۆری فیلمی درێژە و ماوەی ٩٠ نەوەد خولەکە باس لە ھەندێ ئاریشە و کێشەی سەردەم دەکات و ھاوکات کار بۆ بەرھەمھێنانی زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنیی دەکەن کە بریتی یە لە ٣٠ ئەڵقە و لە ڕەمەزانی داھاتوودا لە کوردستان تیڤی پەخش دەرێت ..

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.