جیا له زانستى فیزیاى گه‌ردوونى، فه‌له‌كناسان هه‌زاران ساڵه په‌یوندیه‌كانى گه‌ردونیان به زه‌وی و مرۆڤ، شه‌ن و كه‌و كردووه و پێشبینى خۆیان خستۆته روو هه‌ندێك جار زیاتر له‌وه‌ى پێشبینى كراوه هاتۆته جێ هه‌ندێكجاریش گۆڕانكاى به‌سه‌ر داهاتووه ، له نوێترن گۆرانكارى دیارده گه‌ردوونییه‌كان رێبه‌ر رۆسته‌م شاره‌زا له بواری (ئەسترۆلوجی و ووزە نەبینراوەکان) باسى نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ له‌زه‌ویدا ده‌كات و كاریگه‌رى ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه روونده‌كاته‌وه .
رێبه‌ر رۆسته‌م ئاماژه به نزیك بوونه‌وه‌ى مانگ و مه‌ریخ ده‌كات و ده‌ڵێت : ئەمشەو دوای کاتژمێر ۹ ی شەو تاکو کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی شەممە ۳ی۱۰ هەردوو هەسارەی مانگ و مریخ لە ئاسمان لە بورجی کاوڕدا بە نزیک یەکەوە دەردەکەون بەشێوەیەك کە مانگ لە بە قەبارەیەکی گەورەو پڕبوندا و مەریخیش بە شێوەی ئەستێرەیەکی نیمچە پرتقاڵی خۆی لە تەنیشت مانگەوە نیشان دەدا.
هه‌روه‌ها گووتى: زۆر جار دەگوترا مەریخ بە بێ ئامێری تلسکوب ناتوانرێت ببینرێت مەریخ کە یەکێکە لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر و لە قەبارەدا لە زەوی بچوکترە و بەڵام دوو جار لە مانگ گەورەترە بە ڵام بە هۆی دووری لە زەویەوە بۆیە بە بچوکی دەردەکەوێت چونکە نێوانی ئێمە و مریخ زیاترە لە ٤۰۰ ملیۆن کیلۆمەتره بەڵام لە ئێستادا مه‌ریخ کە نزیک بۆتەوە لە زەوی نێوانمان بووەتە نزیکی ٥٥ ملیۆن کیلۆمتر کە تاکو کۆتایی مانگی یازدەی ئەمساڵ دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی لە ئاسماندا لە شەواندا مه‌ریخ ببینرێت .
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه گووتى: لە بەرواری ٦و۷ی ئەم مانگە مه‌ریخ زیاتر نزیک دەبێتەوە لە زەوی و کە هەمان نزیکبونەوە لە مانگی ٨ی ساڵی ۲۰۰۳ ڕویدا ، پێشبینی و لێکدانەوەم لە سەر دیاردەکە ئەوەیە کە ڕەنگە چەند ڕوداوێکی پەیوەست بە ئاگرو سوتان لە چەند شوێنێکی دنیا بێنە ئاراوە سەرەڕای دابەزینی پلەکانی گەرما وە لەوانەیە ڕوداوی زلزال و بۆمەلەرزە ڕوبدەن لە ئەمڕۆ بەدواوە تاکو کۆتایی ئەم مانگە چەند ڕوداوێکی لەم شێوەیە بێنە ئاراوە لە چەند شوێنێکی جیا جیای جیهان
(وێنه‌ی ئه‌م شه‌وی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان )
ڕێبەر رۆستەم شارەزای (بواری ئەسترۆلوجی و ووزە نەبینراوەکان)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.