Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:17

ڤیدیۆ .. یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی تره‌مپ دوای تووشبوونی به‌ کۆرۆنا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پاش تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ،  وه‌كو  هه‌نگاوی پێشوه‌خت گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی سه‌ربازی واڵته‌ر ڕیید له‌ مه‌ریلاند و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ بمێنێته‌وه‌.

تره‌مپ له‌ گرته‌یه‌كی كورتی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت : ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌مووان بكه‌م بۆ ئه‌و پشتیوانیكردنه‌ زۆره‌یان، من ده‌ڕۆم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی واڵته‌ر ڕیید، له‌و بڕوایه‌دام من زۆر باشم، به‌ڵام ده‌ڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی هه‌موو شتێك باشه‌، خانمی یه‌كه‌م-یش زۆر باشه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.