Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:24

په‌رله‌مانتارێک: کێشه‌ی دواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بۆ که‌می پاره‌ی کاش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق باس له‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9ی فه‌رمانبه‌ران و دواكه‌وتنی مووچه‌ ده‌كات.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی داریی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكیدا به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی راگه‌یاندووه‌: كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، بۆ كه‌می پاره‌ی كاش له‌لای حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها جه‌مال كۆچه‌ر، پێشبینی كردووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی داریی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆی په‌سند بكرێت ،ئه‌وا حكومه‌ت ده‌توانێ قه‌رزی زیاتر له‌ بانكه‌كان وه‌ربگرێت .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.