Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:23

رۆژنامه‌نووسێک له‌به‌رامبه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیس ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ماڵه‌كه‌یان پشكنی، ئێرینا سلاڤینا،رۆژنامه‌نووسی رووسی ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئێرینا سلاڤینا كه‌ دامه‌زرێنه‌رو به‌رپرسی نووسین بوو له‌ پێگه‌ی هه‌واڵی كۆزا پریس-ی سه‌ربه‌خۆ، له‌به‌رامبه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری نیزنی نۆفگۆرۆد ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ رووسییه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 47 ساڵ بوو، به‌ر له‌ خۆكوشتنه‌كه‌ی پۆستێكی له‌ فه‌یسبووك  نووسیبوو و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌م كاره‌ی تاوانبار كردبوو.

11

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: ده‌نگۆی مردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پشكنینی ماڵه‌كه‌یدا نییه‌و دووره‌ له‌راستییه‌وه‌، هاوكات پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵه‌كه‌ی له‌ چوارچیوه‌ی تاوانێكدا بووه‌و وه‌ك شاهێدێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.