Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:03

سه‌در هۆشداری ده‌داته‌ حکوومه‌تی عێراق

کوردستان TV
100%

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌ێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو دژبه‌ گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و ده‌رفه‌تی كار ئه‌نجام دران، تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا چوار خاڵی خستووه‌ته‌ ڕوو.

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و داوای كردووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌نزیكترین كاتدا ئه‌نجام بدرێت.

هه‌روه‌ها داواشی كردووه‌ كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ گه‌لی عێراق دابین بكرێت، لێپرسینه‌وه‌ش له‌ گه‌نده‌ڵكاران و كه‌سانی ده‌رچوو له‌یاسا بكرێت.

موقته‌دا سه‌در هه‌ر له‌ تویته‌كه‌یدا داوای كردووه‌، لێپرسینه‌وه‌ بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2019وه‌ تا ئێستا هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشاندان.

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وه‌ به‌ واتای نه‌مانی عێراقه‌.

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.