خانمه گۆرانیبێژی جیهانی ناسراو له‌یدی گاگا گۆرانییه‌ك به‌ناوی 911 بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌یدی گاگا دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی 911 له ئینستاگرام له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی ده‌سخۆشی له ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كرد و گووتی "ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 25 ساڵ به‌ر له ئێستا، به‌شێكه له چیرۆكی فیلمێك و خه‌یاڵه‌كانی خۆم، به‌ڵام هه‌وڵمداوه ئه‌م خه‌یاڵه بگۆڕم بۆ راستی و ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی له ناخمدایه به‌رجه‌سته‌ی بكه‌م، چونكه به‌شێكه له چیرۆكی ژیانم".
ئه‌م كلیپه هاوشێوه‌ی چیرۆكه مێژووییه‌كان كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و سه‌رنجی بینه‌ر راده‌كێشێت، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مه یه‌كه‌م كاری نوێی له‌یدی گاگایه و بینه‌رێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا، كه یه‌كێكه له تراكه‌كانی ناو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی.
له‌یدی گاگا ناوی ته‌واوه‌ی "ستێڤانی ئه‌نجلینا جێرماتۆیه" گۆرانیبێژێكی ناسراوی ئه‌مریكایه، له‌دایكبووی 1986، هه‌میشه به كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌ش و سه‌یر و جیاواز ناسراوه، جگه له پۆشینی جلوبه‌رگی جیاواز، به‌ستایلی پۆپ گۆرانی ده‌ڵێت، هاوكات هۆنراوه‌ی گۆرانی ده‌نووسێت و سه‌ماكارێكی به‌ناوبانگیشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.