Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:18

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

کوردستان TV
100%

فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا .

له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كردووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا له‌وانه‌یه‌ ئاكامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدا نه‌بێت.

هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ، گرتۆته‌به‌ر و به‌م نزیكانه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ.

هاوكات مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو عێراق بۆ هه‌ردوولا گرنگه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌راگۆڕینه‌وه‌و بیروبۆچوونه‌كان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌رده‌وام بن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.