Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:17

ئه‌و وڵاتانه‌ کامه‌ن که‌ تائێستا   فروکه‌خانه‌یان تیدا نییه‌

چه‌ندین وڵات له‌ جیهان بوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام فرۆكخانه‌یان نیه‌ ، هۆكاریش زۆرن
کوردستان TV
100%

چه‌ند وڵاتێك هه‌ن له‌ جیهان ، تائێستا فرۆكخانه‌یان نیه‌، باشه‌ چۆن گه‌شتیار سه‌ردانیان بكات؟ چه‌ندین وڵات له‌ جیهان بوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام فرۆكخانه‌یان نیه‌ ، هۆكاریش زۆرن.

1-فه‌ڵه‌ستین: تاكه‌ وڵاتی عه‌ربییه‌ تائێستا فرۆكخانه‌ی نیه‌ ،به‌هه‌زران كه‌س ناچار ده‌بن له‌ رێگه‌ی وشكانی له‌به‌ری رۆژ ئاوا سه‌ردانی فه‌ڵستین بكه‌ن ،یان له‌ رێگه‌ی وڵاتی میسر.

2- ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان: به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووبه‌ری زۆر بچوكه‌،ده‌رفه‌تی دورستكردنی فرۆكخانه‌ی نیه‌ ،هه‌ربۆیه‌ گه‌شتیاران ناچارن له‌ فرۆكخانه‌ی رۆما دابه‌زن پاشان سه‌ردانی ڤاتیكان بكه‌ن.

3- هه‌رێمی مۆناكۆ: دوومین ده‌وڵه‌ته‌ له‌ بچوكی له‌ جیهان ، فرۆكخانه‌ی نیه‌ گه‌شتیاران ، به‌ناچاری له‌ فرۆكخانه‌ی نیسی فرنسی دابه‌زن پاشان له‌رێگه‌ی وشكانی گه‌شت بۆ مۆناكۆ بكه‌ن.

4- هه‌رێمی لیختنشتاین:له‌سه‌ردانیشتوانه‌كه‌ی پێویسته‌ له‌رێگه‌ی فرۆكخانه‌ی سان غالینی سویسری گه‌شت بكه‌ن ، كه‌ی 39 كم له‌رێی وشكانی له‌ پایته‌ختی فادوز دووره‌.

5- ئه‌ندورا: ئه‌م ده‌وڵته‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌راستی چیاكانی بایرینیزی ئه‌وروپا ، بۆیه‌ دروستكردنی فرۆكخانه‌ ئه‌سته‌مه‌ گه‌شتیاره‌كانی له‌رێگه‌ی فرۆكخانه‌كانی ئسپانیا ، فرنسا گه‌شت ده‌كه‌ن.

 6- سان مارینۆ: ئه‌م ده‌وڵته‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌راستی ئیتاڵیا به‌هۆی بچووكی رووبه‌ره‌كه‌ی فرۆكخانه‌ی نیه‌، بۆ گه‌شتیاران له‌رێگه‌ی فرۆكخانه‌ی ریمینی هاوسێیان گه‌شت ده‌كه‌ن.

ژێده‌ر: فه‌رفه‌شه‌

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.