Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:29

مه‌سرور بارزانی : پێزانینم ئاراسته‌ی کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکه‌وتووه‌ ڕاسته‌قینه‌کانی مام جه‌لال ده‌که‌م

مه‌سرور بارزانی له‌ سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، له‌ سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی به‌ڕێز مام جه‌لال، ڕێزو پێزانینم بۆ خه‌بات و ڕۆڵی دیاری به‌ڕێزیان هه‌یه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان و عێراقدا. 

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: پێزانینم ئاراسته‌ی به‌ڕێزان كاك بافل و كاك قوباد و شوێنكه‌وتووه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی مام جه‌لال ده‌كه‌م.

ده‌شڵێت: هیوادارم یادی مام جه‌لال، هانده‌ر بێت بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌مان.

99

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.