Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:23

پێکوتەی کۆرۆنا ژیانی نیو ملیۆن قرش دەخاتە مەترسیەوە

ڤاکسینە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆرە زەیتێکە کە لە لەشی ماسی قرش وەردەگیرێت
کوردستان TV
100%

چالاکوانانی ژینگە، بە گرنگیی و بایەخەوە باس لە ترسی لەناوچونی ھەزاران قرشی دەریاکان دەکەن بەو پێیەی ئەو ڤاکسینە نوێیەی کە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە پشت دەبەستێت بە جۆرە زەیتێک کە لە لەشی ماسی قرش وەردەگیرێت.

بەپێی ھەواڵێک کە لە سکای نێوز بڵاو کراوەتەوە یەکێک لە گرنگترین ئەو ماددانەی کە بۆ دروستکردنی پێکوتەی دژی (کۆڤید-١٩) بەکاردێت، ماددەی( سکوالین)ە کە جۆرە زەیتێکی سروشتیە ولە جگەری ماسی قرش بەرھەمدەھێنرێت.

لە ئێستادا ماددەی سکوالین وەکو ماددەیەکی یارمەتیدەر بەکاردەھێنرێت لە بواری پزیشکیدا، بە ھۆی ئەوەی کە پێکھاتەکەی دەبێتە ھۆی زیادکردنی چالاکی پیکوتەکان و زیاد کردنی بەرگری لەش.

ھەروەھا کۆمپانیای بەریتانی گلاسکۆ سمس کلاین لە ئێستادا ماددەی سکوالین ی وەرگیراو لە ماسی قرش بەکاردەھێنێت بۆ بەرھەمھێنانی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا.

له مانگی پێنجی ڕابردوودا کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە دا نزیکەی یەک ملیار جرعە لەو ماددەیە بەرھەمدەھێنێت بۆ بەکارھێنانی لەدروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنادا. وە کۆمپانیاکە پێویستی بە ٣ ھەزار ماسی قرش ھەیە بۆ دەرھێنانی یەک تۆن لە ماددەی سکوالین.

شارەزایان ئاماژەیان بەوە کرد ئەگەر سەرجەم دانیشتوانی جیھان تەنھا یەک جار پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرن ئەوا پێویستیان بە لەناوبردنی ٢٥٠ ھەزار قرش ھەیە بەو پێیەی ماددەی سەرەکی پێکوتەکە لە جگەری قرش وەردەگیرێت.

وە ئەگەر پێویستی کرد پێکوتەکە دووبارە بکرێیەوە بۆ چارەسەری دانێشتوانی جیھان ئەوا ژمارەی قوربانیانی قرش زیاد دەکات بۆ نزیکەی نیو ملیۆن.

بۆ دورکەوتنەوە لە قوربانیدانی زیاتر بە ژیانی قرشەکان زانایان ھەستاون بە بەرھەمھێنانی جێگرەوەی ماددەی سکوالین کە مادەیەکی دەستکردە و لە قامیشی شەکر بەرھەمدەھێنرێت.  

محمد لادێ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.