وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زار و 672 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 49 كه‌سی دیكه‌یش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دوایین ئاماری سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 49 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ هه‌زار و 672 كه‌سی دیكه‌یش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
باس لهوهشكراوه كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، سێ هه‌زار و 861 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، گه‌یشتووه‌ته 375 هه‌زار و 931 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زار و 347 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 203 هه‌زار و 665ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.