Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:24

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ده‌ستگیرکردنی 26 تیرۆریستی داعشی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ 26 تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق ده‌ستگیركراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی هه‌واڵگریی و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ریی، هێزه‌كانی ده‌زگای نیشتمانیی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، 26 تیرۆریستی داعشیان له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگاكه‌ ده‌ستگیركردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراون له‌ به‌ناو دیوانی جوند كاریان كردووه‌ و سێ دیكه‌یان له‌ به‌ناو دیوانه‌كانی (ته‌ندروستیی، پیشه‌سازیی و مه‌شق و راهێنان)ی سه‌ربه‌ داعش كاریان كردووه‌.

ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا، دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ له‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كاندا، چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستییان دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامداوه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.