له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسیی بۆ سه‌ر دوو منداڵ به‌سه‌ردا ساغ بوویه‌وه، دادگای ئه‌و وڵاته به 600 ساڵ زیندانیكردن سزای دا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میرۆر، ماتی‌و میله‌ر-ی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌تۆمه‌تی وێنه‌گرتنی سێكسی دوو منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵان وه‌ك مادده‌یه‌كی ئابڕووبه‌رانه تۆمه‌تبار كرا، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا سزای به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی 600 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا سه‌پاند.
له‌مباره‌یه‌وه جۆنی شارب، بریكاری تایبه‌ت و به‌رپرس له نووسینگه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا گوتی: ئه‌و تاوانانه‌ی كه ماتی‌و میله‌ر دانی پێداناوه، نه‌ك ته‌نها بێزاركه‌ره،به‌ڵكو قێزه‌ونیشه و منداڵییه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی داماڵیوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.