Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:54

کەناڵى CNN: تره‌مپ تووشی کێشەی هەناسەدان بووە

کوردستان TV
100%

ترەمپ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی کێشەی هەناسەدان بووە و راوێژکارەکانی نیگەرانن لە تەندروستیی.

پاش تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێوارەی ڕۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لەشكری واڵتەر ڕیید لە مەریلاند و چاوەڕوان دەكرێت ماوەی چەند ڕۆژێك لەوێ بمێنێتەوە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ تۆڕی (سی.ئێن.ئێن) بڵاوی کردەوە؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی کێشەی هەناسەدان بووە و راوێژکارەکانی نیگەرانن لە تەندروستی.

راواێژكارانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا به‌ كه‌ناڵی تۆری سی.ئێن.ئێن راگه‌یاندووه‌، پشت به‌ستن به‌ پزیشكانی تره‌مپ ، هەست دەکەن دۆخەکەی مەترسیدارە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.