سەرۆک وەزیرانى عێراق داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووە هەوڵەکانیان چربکەنەوە بۆ خێراکردنی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی عیراق.
ئهمڕۆ شهممه بەپێى راگەیەنراوێکى نووسینگەی مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، مستەفا کازمی داواى لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان کردووە هەوڵەکانیان چربکەنەوە بۆ خێراکردنى پرۆسەى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدەرانى عێراق، ئەوەش وەک ئامادکارى بۆهەڵبژاردنى پێشوەخته.
راشیگەیاندووە، بەشداریكردنی دەنگدەرانی عێراق بەشێوەیەكی فراوان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا، بەڵگەیە لەسەر متمانەی گەلی عێراق بە پڕۆسەی دیموكراتی و سیستەمی مەدەنی دەستوری، دەبێتە مایەی ئەوەی خراپەكاران نەتوانن ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن و پڕۆسەی دەنگدانیش بە شەفافیەت بەڕێوەدەچێت.
كازمی ستایشی ئەو هەوڵانەی كردووە كە كارمەندانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە تۆماری بایۆمەتری زیاتری ژمارەی دەنگدەران خستوویانەتە گەڕ.
سهرۆك وهزیرانی عێراق، داواشی لە هاووڵاتییانی عێراق کردووە لە سیستمی بایۆمەتری خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی كارتی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدان وەربگرنهوه.
ئاماژه بهوهشدراوه، پێویسته سەرجەم ئەوکەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە بەشداری لەهەڵبژاردنی پێشوەختدا بکەن، بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.