Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:08

کارەبای ھەولێر: ڕۆژ بە ڕۆژ بەرھەمی کارەبا لە زیادبووندایە

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر رایگه‌یاند: ڕۆژ بە ڕۆژ بەرھەمی کارەبا لە زیادبووندایە و ئێستا ڕۆژانە بەگشتی نۆزده‌ كاتژمێر کارەبا ده‌درێت به‌ هاووڵاتیان و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داھاتوو زیاتر بکرێت، ئەمەش بەھۆی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە و چەندین پڕۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان .

حوسێن حەمەد بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌: بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە ئێستا بەگشتی ڕۆژانە نۆزده‌ كاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێتە ھاووڵاتییان و لەبەر ئەوەی خواست لەسەر کارەبا کەم بووەتەوە پێشبینی دەکرێت لەم وەرزەدا سەعاتەکانی کارەبا زیاتریش بێت و ھەموو ھەوڵێکیش دەدەین زۆرترین كاتژمێری کارەبا بدەین به‌ ھاووڵاتییان.

حوسێن حەمەد ده‌شڵێت: چەندین پڕۆەی کارەبا لە سنووری ھەولێر جێبەجێ کراون و کەوتوونەتە کار و لەجێبەجێکردندان، لەوانە وێستگەی شێروان مەزن و وێستگەی مۆنۆمێنتی شەھیدان لە کەسنەزان و وێستگەی ئازادیی نوێ لە ھەولێر و چەند پڕۆژەی دیکە لە جێبەجێکردندان، وەکو وێستگەی موبایل له‌ شەمامک و وێستگەی موبایل له‌ دارەشەکران و چەندین پڕۆژەی دیکەی جێبەجێ دەکرێن و کاریان تێدا دەکرێت، ئەمەش وا دەکات گرفتەکە چارەسەر بکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.