Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:17

پۆلیسی هەولێر هەڵمەتێکی یه‌ک مانگەی ڕاگەیاند

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی یەک مانگی بەمەبەستی دوورکەوتنەوەی هاووڵاتییان لە تاوان و ئاشنابوونیان بە یاساکان راگەیاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه‌، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید / دلێر نجار)، بەشی پۆلیسی گۆمەڵگەیی لە ڕێکەوتی (٢٠٢٠/٩/٢٠) لەهەڵمەتێکدا هەڵسان بە ئەنجامدانی چەندین کارو چالاکیی کە بۆ ماوەی (١) مانگ بەردەوام دەبێت.

کاروچالاکیەکانیان بە شێوەی پۆستەر و دابەشکردنی نامیلکە دەبێت، کە تیایدا چەندین ڕێنمایی لە خۆدەگرێت وەکو هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە دوورکەوتنەوەیان لە تاوان و ئاشنابونیان بەیاساکان، ڕێنمایی کردنیان لەسەر چۆنیەتی خۆپاراستنیان لە تاوان و بەر لە ڕوودانی تاوان بە چ شێوازێک ئاگاداری پۆلیس بکرێتەوە لەکاتی ئەگەری بوونی تاوان، هەروەها لەسەر بابەتی زیانەکانی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و ماددە هۆشبەرەکان بەرچاوڕونی بدرێت بە هاوڵاتیان تاکو دوور بکەونەوە لەهەر ئەگەرێکی ئەنجام دانی تاوان.

مەبەست لەم هەڵمەتە کەم کردنەوەی ڕێژەی تاوانە لە نیو کۆمەڵگە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.