ئێوارەى ئەمڕۆ ئاگر لە نەخۆشخانەى رۆیاڵ له شه‌قامی توی مەلیکی شاری سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی ئاگر كوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنى رووداوەکە و توانرا بە ماوەیەکى کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: ئاگر له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ كه‌وتوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیان كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئاگر له مۆلیده‌ی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
باسی لەوەشکرد، هیچ کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەست نەداوە و تیمەکان لە گەڕان بەردەوامن.
له‌م باره‌یه‌وه عەمید دیار بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سلێمانى لە شوێنى رووداوەکە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند: کاتژمێر (06:00)ى ئێوارەى ئەمڕۆ ئاگر لە نەخۆشخانەى رۆیاڵ کەوتەوە و هەر زوو تیمەکانمان گەیشتونەتە شوێنى رووداوەکە و توانرا بە ماوەیەکى کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.