Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:17

وەزارەتی ته‌ندروستی زانیاری نوێ له‌سه‌ر ئاگره‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند" ئەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەی رۆیاڵی تایبەت كه‌وتۆته‌وه‌ هیچ نه‌خۆشێك له‌ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بووه‌.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند:  ئەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەی رۆیاڵی تایبەت لەشاری سلێمانی كەوتەوە، نەخۆشخانەکی بە قەبارەی 25 قەرەوێلەییە.

حەوێزی گوتیشی: 16 نەخۆش لە نەخۆشخانەكە بوون لەو كاتە، بۆ سەلامەتی نەخۆشەکان، هەموویان گواسترانەوە نەخۆشخانەكانی تر، خۆشبەختانە هیچ نەخۆشێك لەكاتی ئاگركەوتنەوەكە لە هۆڵی نەشتەرگەری نەبووە، زیانی گیانیش لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.