سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ندێك هێزی سیاسی له وڵات ده‌یانه‌وێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره بكه‌نه‌وه، له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونیشمه‌وه چه‌ندین تۆمه‌تم ئاراسته كراوه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی عێراقیه كه ئه‌مشه‌و بڵاوكرایه‌وه رایگه‌یاند: له ئیداره‌یه‌كی فاشیل و ته‌مبه‌ڵه‌وه ده‌وڵه‌تم وه‌رگرت كه ته‌نها پشتی به نه‌وت به‌ستووه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، مسته‌فا كازمی گوتی:، له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه كه پێویسته حكومه‌ت باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق هه‌بێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنتۆنیش به‌هه‌مانشێوه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه.
سه‌باره‌ت به داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، مسته‌فا كازمی گوتی: هیچ داوایه‌كی فه‌رمیمان له واشنتۆنه‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌یان له به‌غدا.
كازمی گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵی هه‌بووه ئێستا ناتوانن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا بژین.
گوتیشی: ئەو دۆخە خراپەى ئێستا لە عێراق هەیە، ده‌ره‌نجامی خراپ بەڕێوەبردنى پێشوو بووه، گوتی: لە مێژوویدا عێراق بە قەیرانى ئاوا سەختدا تێنەپەڕیوە، بەڵام عێراق وڵاتى سامانەکانە و هەرگیز مایەپووچ نابێت.
لە بەشێكی دیكەی چاوپپێكەوتنەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتی: هه‌ندێك هێز یان گرووپی سیاسی له وڵات ده‌یانه‌وێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به چاكسازیش، كازمی رایگه‌یاند: من له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونم له‌م كابینه‌یه كار له‌سه‌ر چاكسازی ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵات له باروخۆێكی خراپی دارایی به‌رێوه‌ده‌چێت، چاكسازیش به گه‌ل و حكوومه‌ت ده‌كرێت و ده‌بێت هه‌موومان به‌شداربین له‌م پرۆسه‌یه.
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی وڵاتان كازمی گوتی: ئێمه نابینه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك هه‌ڕه‌شه‌ش له هیچ وڵاتێك قبووڵ ناكاین، پێویستە شکۆ و سەروەرى عێراق پارێزراو بێت.
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كازمی گوتی" حكومه‌تی ئێستا حكومه‌تی چاره‌سه‌ره نه‌ك حكومه‌تی قه‌یرانه‌كان، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دادپه‌روه‌رانه و پاك و دوور له‌ساخته‌كاری ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونیشمه‌وه چه‌ندین تۆمه‌تم ئاراسته كراوه.
كازمی جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت كردەوە و رایگەیاند زۆربەی لایەنەكان لەگەڵ ئەو پرۆسەیەدا نەبوون، بەڵام داواكارییەكی جەماوەری و رای مەرجەعییەتە، بۆیە بڕیاریان لەسەرداوە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.