Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:43

هوشیار سیوەیلی: کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق دەبێتە هۆی کشانەوەی وڵاتانی دیکە لە عێراق

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان هـۆشـیار سـیوەیلی ـ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی عێراق لەو رەوشە ناسەقامگیرەدا رایگەیاند 
بڕیارێكی ئاسان نیە و قورسە كە بالێۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دابخرێت و ئەو هەنگاوەش كە عێراقی لێ ئاگادار كراوەتەوە كە سنوورێك بۆ میلیشیا چەكدارەكان دابنێن بەڵام كاتێكی دیاریكراویان دەستنیشان نەكردووە بەڵكو ماوەیەكیان داوەتە عێراق بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت بۆ سەقامگیری ئەمنی تایبەت بە دبلۆماتكاران و هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان .
ئەمەریكا جدییە چونكە مەترسیەكی گەورە هەیە لە سەر ستافی بالیۆزخانەی ئەمەریكا . 
ئەو پرسە هەستیارە بۆ سەر هەڵبژاردنی ئەمەریكا كە لە مانگی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت . بۆیە ئەمەریكا لەو هۆشیارییەی كە داویەتە عێراق جدییە . 
ئەمەریكا دەترسن كە گورزێك بەر فەرمانبەرانی بالیۆزخانەی ئەمەریكا بكەوێت . 
رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ئەمەریكا گرنگە بۆیە بوونیان لە عێراق و سوریا زۆر گرنگە كە بتوانن كاریگەر بن لە ناوچەكە .
17 ساڵە ئەمەریكا وەبەرهێنان بە پارەو خوێن لە عێراق دەكات ، ئەگەر لە عێراق دەرچوون واتا شكستهێنان و واتا دەرچوونی ناتۆ لە عێراق . 
نەبوونی ئەمەریكا لە عێراق كاریگەری لە سەر وڵاتانی دیكە دەكات كە ئەوانیش لە عێراق بكشێنەوە و بالیۆزخانەكانیان لە عێراق بكشێننەوە . 
كاریگەری سلبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان تا رادەیەك كەمتر دەبێت . 
كازمی جدییە بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی ئەو میلیشیایانە بكات ، بەڵام ئایا ئەتوانێت ، هەنگاوەكانی سەرئەكەون ؟ ئەوانە پرسیارن كە ئاماژەكان دەیسەلمێنن كە نەخێر تا ئێستا لەو هەنگاوانە سەركەوتوو نەبووە .
تەنها لە مانگی 9  نزیكی 19 هێرش كراوەتە سەر ناوچەی سەوز ، ئەوە ئەگەر زیاد بكات ئەوە هەڕەشەیەكی جدی دەبێت . 
بەپێی دیالۆگی ئەمەریكا و عێراق زیاتر لە 5 كۆمپانیای گەورە بێنە عێراق وەبەرهێنان بكەن ، بەڵام چۆن ئەتوانن ئەو كارە بكەن ئەگەر وڵات بەمشێوەیە ناسەقامگیر بێت . 
كشانەوەی ئەمەریكا دەبێتە هۆی دەستتێوەردانی وڵاتانی دراوسێ لە ناو عێراق ، بەتایبەتی توركیا و ئێران 
ئێران لەو ماوە نزیكە هەنگاو نانێت زیاتر بارودۆخەكە ئالۆزتر بكات ، زیاتر ئارەزووی دەرچوونی جۆبایدن دەكەن ، نایانەوێت پێگەی ترامپ بەهێز بكەن .
ئێران ناشیەوێت وەزعی عێراق تێكبچێت چونكە عێراق بۆ ئێران بازاڕێكی گرنگە . 
كاریگەری ئەمنی بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كەمتر دەبێت .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.