Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:40

ئارام ناجی : سوپای عێراق ئەو هێزەی نیە بتوانێت میلیشیاکان کۆنترۆڵ بکات 

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان د. ئـارام نـاجـی ـ وتەبێژی فراکسیۆنی پ.د.ک لە پەرلەمانی عێراق
سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی عێراق لەو رەوشە ناسەقامگیرەدا رایگەیاند :دۆخی عێراق دۆخێكی زۆر سەختە ، حكومەتی عێراق ناتوانێت كۆنترۆڵی هێزی میلیشیاكان بكات ، وەرەقەیەكی بەهێزن بە دەست چەند وڵاتێكەوە و فشاریان بۆ سەر عێراق و سەقامگیری دروست كردووە .
رەوشی ئەمنی ناوەراست و باشوور زۆر خراپە و كاری نایاسایی لە لایەن ئەو میلیشیا چەكدارانەوە ئەنجام دەدرێت . 
زۆر لە لایەنەكان پشتیوانی كازمین بۆ ئەوەی سەقامگیری لە عێراق روو بدەن ، بەڵام ئەو میلیشیایانە پەیوەندیان بە هەندێ لایەنی سیاسی هەیە و لە لایەن چەند وڵاتێكی دراوسێ پشتیوانی دەكرێن و مەشقیان پێ دەكرێت و پشتیوانی مەعنەوی و ماددی دەكرێن .
كازمی ناتوانێت پێش هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لە بارەی میلیشیاكان بدات . 
سوپای عێراقیش ئەو هێزەی نیە كە رووبەرووی ئەو هێزە میلیشیایانە بێتەوە .
باری دارایی عێراق ، سەختە و تا ئێستا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی خۆی و شایستە داراییەكانی هەرێمیش دابین بكات ، تەنها لە رێگەی وەرگرتنی قەرزی ناوەخۆ و دەرەكی .
ئەو قسانەشی رەتكردەوە كە گوایە عێراق لە بەڵێنەكانی كشاوەتەوە لە دابینكردنی شایستە داراییەكان بەتایبەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان . 
سەبارەت بە پرسی هەلبژاردنی پێشوەختەی عێراق ، لە واقیع ئەو پرۆسەیە لە سەر ئەرزی واقیع ئاسان نیە و ماوەیەكی زیاتر لە ساڵێكی پێویستە بۆ دروستكردنی كەش و هەوایەك كە هاووڵاتی عێراقی بتوانێت ئازادانە بەشداری ئەو پرۆسەیە بكات . یاسای هەڵبژاردن تەواو نەبووە . لێكنزیكبوونەوەیەك نیە لە سەر یاسای هەلبژاردن و بازنەی هەلبژاردن .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.