مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مریكا دوو هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازی له عێراق كشاندووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه واشنتۆن به به‌غدای راگه‌یاندووه كه بێزار و نیگه‌رانه له كردنه ئامانجی نێرده‌كانی دیپلۆماتی.
مسته‌فا كازمی له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقییه رایگه‌یاند، له گفتوگۆی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا.
كازمی گوتی: رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر دووباره بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌رچوون له بنكه سه‌ربازییه‌كان له عێراق، له‌وكاته‌شه‌وه دوو هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
گوتیشی: به‌ر له گه‌شته‌كه‌م بۆ واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان كۆبوومه‌وه، هه‌ندێكیان داوایان لێكردم له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا دانوستانیان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، من دانوستاندنم له‌گه‌ڵدا كردن و توانیمان سێ ساڵ به‌ده‌ستبهێنین.
له‌باره‌ی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی: واشنتۆن به به‌غدای راگه‌یاندووه كه بێزار و نیگه‌رانه له كردنه ئامانجی نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كان.
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، عێراق دووچاری قه‌یرانی راسته‌قینه ده‌كات و لێكه‌وته‌ی ترسناكی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی داڕمانی راسته‌وخۆی ئابووری، چونكه زۆربه‌ی یارمه‌تییه داراییه‌كان بۆ عێراق له‌رێگه‌ی ئه‌مریكاوه‌یه.
له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و كوشتنی خۆپیشانده‌ران كازمی ئاشكرای كرد كه له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه و لیژنه‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانیان، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.