Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:17

وه‌زیری دارایی عێراق باس له‌ دواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری دارایی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .

عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌: دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌سته‌ به‌ده‌نگدادانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای قه‌رزكردن .

رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی فه‌رمی له‌سه‌ر زاری وه‌زیری دارایی عێراق گواستۆیه‌تییه‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌نگدادانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای قه‌رزكردن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی دواكه‌وتنی ده‌نگدادانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای قه‌رزكردن،مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ دواكه‌وتووه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.