Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:26

لەکوردستانی ئێران کۆڵبەرێک کوژرا

کوردستان TV
100%


هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژرا.

 
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ناوی  "مێهدی زارعی"  ته‌مه‌ن 28 ساڵە و خەڵکی گوندی کۆڵسەی خوارووی سەردەشت ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم 26 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 81٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.