Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:29

تره‌مپ له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌کی نوێ: ده‌بینین له‌ رۆژانی داهاتوودا چی رووده‌دات

کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رنگانێی شه‌وی رابردوو له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی نوێدا گوتی: داوای ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌یشتمه‌ نه‌خۆشخانه‌ ماندووبووم، به‌ڵام ئێستا هه‌ست به‌ باشبوونێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌م.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، موعجیزه‌ رووم تێده‌كات و ده‌بینین له‌ رۆژانی داهاتوودا چی رووده‌دات.

گوتیشی: هه‌مووان له‌ نه‌خۆشخانه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌په‌له‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ كۆشكی سپی،ده‌بێ زوو بگه‌ڕێمه‌وه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌رده‌م گه‌وره‌بێ.

هه‌روه‌ها تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گوتی: ملیۆنان كه‌س له‌جیهان تووشی كۆرۆنا بوون، من به‌ته‌نها به‌ره‌نگاری كۆرۆنا له‌ پێناو ئه‌مریكا نابمه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ پێناو هه‌موو جیهان به‌ره‌نگاری ده‌بمه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.