دكتۆر ئیحسان ئه‌لشه‌مه‌ری ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی گوتی:له عێراق متمانه نه‌ماوه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان عێڕقیان به‌مڕۆ گه‌یاند.
دكتۆر ئیحسان ئه‌لشه‌مه‌ری له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی: قه‌یرانی سیاسی له عێڕاقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی متمانه له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كان ،به تایبه‌تی كه ده‌زانین ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی گوتی: ئه‌مه‌ش دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه‌ئه‌و هێزانه گرفتیان له‌نه‌بوونی متمانه هه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌قامی عێراقیدا كه نه‌یانتوانیوه ئه‌دایه‌كی باش پێشكه‌ش بكه‌ن ، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ندین هه‌ڵه له‌وانه لایه‌نی دارایی كه زیاتر پشت به‌ستن به بواری نه‌وت و بێ بایه‌خكردنی چالاكی كه‌رته‌كانی كشتووكاڵی و پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنان له عێڕاقدا، وێڕای پرسی گه‌نده‌ڵی و به‌ش به‌شكردن كه ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ شكستهێنانی ڕه‌وشی ئابووری ، هه‌روه‌ها به مه‌زه‌ندی خۆم سرووشتی ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ جوڵاندنی چه‌ندین لایه‌ن بۆ لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ،وه‌ك باڵیۆزخانه‌كان و به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كان.
گوتیشی: بێگوومان ئه‌م حاڵه‌تانه وێنای عێڕاق له ده‌ره‌وه‌دا ناشیرین ده‌كات، وێڕای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه دواتر ئه‌وانی دیكه‌یشی به‌دواوه دێت ،هه‌روه‌ها هێله‌كانی دیپلۆماسی چ داخستنی یه‌كجاره‌كی باڵیۆزخانه‌كان، یاخوود سنووردار كردنی كاره‌كانیان، به‌مجۆره دواتر پشتگۆێخستنی عێراقی له‌لایه‌ن كۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه،هاوكات ئه‌گه‌ر بێتوو حكومه‌ت ئه‌و لایه‌نانه به تووندی ئاگادار نه‌كاته‌وه ، ئه‌وه بێگوومان عێراق دووچاری قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه .
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.