Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 02:57

سعوودیه‌ ده‌رگای به‌ڕووی عه‌مره‌کاراندا کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای حه‌وت مانگ له‌ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه‌، جارێكی دیكه‌ ده‌رگا به‌ڕووی عه‌مره‌كاراندا كرایه‌وه‌

دوای حه‌وت مانگ له‌ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه‌، جارێكی دیكه‌ ده‌رگا به‌ڕووی عه‌مره‌كاراندا كرایه‌وه‌ و دوێنێ‌ شه‌ممه‌ یه‌كه‌م كاروانی عه‌مره‌كاران له‌ چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ سعوودیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره‌، گه‌یشته‌ مزگه‌وتی حه‌ره‌م له‌ مه‌ككه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌ككه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كره‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی، یه‌كه‌م كاروانی عه‌مره‌كاران گه‌یشتووه‌ته‌ مزگه‌وتی حه‌ره‌م له‌ مه‌ككه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عه‌مره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ 22ی ئه‌یلوولی رابردوو وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ حه‌ج و عه‌مره‌ هه‌ڵپه‌سێردراون له‌ چواری مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتووه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار عه‌مره‌كردن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و سه‌دا ۳۰ی خه‌ڵك ده‌توانن سه‌ردانی كه‌عبه‌ و مزگه‌وتی حه‌رام بكه‌ن و له‌ ۱٨ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتووه‌وه‌ رێژه‌كه‌ بۆ سه‌دا ۷٥ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا به‌ له‌به‌رچاو گرتنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان پێشوازی له‌ سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌ بیانی و ناوخۆییه‌كان ده‌كرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.