Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:26

ڤیدیۆ ... چێلسی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی میوانی برده‌وه

 دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له‌ گێمی دووه‌م دوای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی چێڵسی بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و له‌ خوله‌كی په‌نجادا، یاریزان بێنجامین چیلوێل گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد

 پاشان به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی كورت زۆما بلوزی له‌ خوله‌كی شه‌ستوشه‌ش به‌ لێدانی سه‌ر كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ بۆ سه‌ر گۆڵی كریستاڵ پالاس درێژه‌ی هه‌بوو و یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له‌ جێبه‌جی كردنیدا، جۆرجینهۆی ئیتاڵی میوانداره‌كانی له‌ خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شت كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای دیكه‌ی بۆ چێڵسی هه‌ژماركردو ئه‌مجاره‌شیان جۆرجینهۆ لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی هه‌شتاودوو به‌ده‌ستهێنا

 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كریستاڵ پالاسیش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆراند

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.