Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:19

ڤیدیۆ .. مانچسته‌ر سیتی و لیدز یونایتد یه‌کسان بوون

کوردستان TV
100%

له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی كه‌وته‌ داوی یه‌كسان بوون و به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیدز یونایتدی میوانداری یه‌كسان بوو

 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، مان سیتی به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان ڕه‌حیم ستێرلینگ له‌ خوله‌كی حه‌ڤده‌ تۆماری كرد، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاونۆدا، ڕۆدریگۆی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌ڕازیلی سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ وه‌رگرت و گۆڵی به‌رامبه‌ری لیدز یونایتدی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه

 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیدز یونایتد كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ڕیزی یانه‌ پله‌ نایابه‌كان، له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ بۆ حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مانچسته‌رسیتیش كه‌ یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه، ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یانده‌ چوار خاڵ

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.