یانه‌ی پێرس پۆلیسی ئێرانی گه‌یشته یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، له قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌و له یاریگای جاسم بن حه‌مه‌د له قه‌ته‌ر، پێرس پۆلیس به جیاوازی لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له یانه‌ی نه‌سری سعودی برده‌وه
یاریزانانی نه‌سر له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و یه‌كێك له هێرشه‌كانیش، لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنیدا، یاریزان عه‌بدولڕه‌زاق حه‌مه‌د گۆڵێكی بۆ یانه سعودیه‌كه له خوله‌كی سیی و شه‌ش تۆماركرد
پاشان یاریزان مه‌هدی عه‌بدی گۆڵی به‌رامبه‌ری پێرس پۆلیسی له خوله‌كی چل‌ودوو به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به ته‌واوبوونی هه‌رچوار گێمی یاسایی و زیادكراوی یاری به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نابرایه به‌ر لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و تیایدا پێرس پۆلیس به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا‌و نازناوی به‌شی ڕۆژئاوای خوله‌كه‌شی به‌ده‌ستهێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.