پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی شاخی گۆیژه‌یان سوتاند ده‌ستگیركران
لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه‌پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی (3 له‌سه‌ر 4ی 2020/9) به‌شێك له‌دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه سوتا، لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی، پاش به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ڕۆژی (2020/10/3) دو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی سوتاندنی دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر بكرێن.
راشیدهگهێنێت كه‌هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ح، ع) له‌دایكبووی 1993 و (ه، ع، ا) له‌دایكبووی 1990، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیاناوه به‌تاوانه‌كه‌یانداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (10/ژینگه) ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.