ئێواره‌ی دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل په‌یامێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق كرد.
رۆژنامه‌ی ئیسرائیل –ی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر زاری وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكردۆته‌وه كه ئیسرائیل به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی عێراق پیرۆزبایی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌شڵێت: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی عێراق پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی دانیشتووانانی عێراق ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه خێر‌و به‌ره‌كه‌تتان بۆ بێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ئیسرائیل –ی عه‌ره‌بی هیواداره عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی فره‌یی و لێبوردنی ئایینی و كه‌لتووریی سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.