Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:27

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌گای یه‌که‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی ڕوویدا

کوردستان TV
100%


 پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4 ى 10 ى 2020 ،  ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌گای یه‌كه‌ی 70 ى هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی روویدا

 په‌یامنێری كوردستان تیڤى  پێمانی راگه‌یاند ، ئاگر له‌كۆگایه‌كی  یه‌كه‌ی 70 ى پێشمه‌رگه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ 


راشیگه‌یاند ئاگر له‌كۆگایه‌كی  یه‌كه‌ی 70 ى پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی كه‌وتووه‌ته‌وه‌ ، وتیشی  تەقینەوەکە ‏زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە و له‌ئێستاشدا  تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان

 
 په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند تا ئێستا رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌  زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ چین

بارەگای سەرەكی هێزەكانی  یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه‌ كەوتووەتە بەشی رۆژئاوای ‏شاری سلێمانی ‌و لە ناوچەی تاسڵوجەیە.‏
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.