Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:32

په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆک بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ سەرۆکی ئیلی قاراپاپاق

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، مسعودخان خسروی سەرۆكی ئیلی قاراپاپاق

سڵاوی خوداتان لێ بێت..

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان فرودخان خسروی كەسایەتیی ناوداری دەشتی سلدوز و گەورەی ئیلی قاراپاپاقمان پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئیلی قاراپاپاق و خەڵكی دەشتی سلدوز دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خواڵێخۆشبوو فرودخان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

4-ی ئۆكتۆبەری 2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.