ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌رتاسه‌ری جیھاندا، نزیكبووه‌ته‌وه له ٣٥ ملیۆن و ١٤٠ هه‌زار .
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رتاسه‌ری جیھاندا، نزیكبووه‌ته‌وه له ٣٥ ملیۆن و ١٤٠ هه‌زار.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه له ماڵپه‌ری "Worldometer" له‌باره‌ی ئاماره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیھان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان، گه‌یشتووه‌ته ٣٥ ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٦٩٩ كه‌س.
تا ئێستاش یه‌ك ملیۆن و ٣٨ هه‌زار و ٢١ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ٢٦ ملیۆن و ١٢٨ هه‌زار و ٤١٠ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری حه‌وت ملیۆن و ٩٧٣ هه‌زار و ٢٦٨ توشبووی دیكه‌ش به‌رده‌وامه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه زۆرترین رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تیادا تۆماركراوه كه حه‌وت ملیۆن و ٦٠٠ ھه‌زار و ٨٤٦ كه‌سن و ٢١٤ هه‌زار و ٢٧٧ كه‌سی تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.