Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:19

به‌رپرسێکی ده‌زگای هه‌واڵگری داعش ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی به‌ناو ده‌زگای هه‌واڵگریی داعش و یاریده‌ده‌رێكی له‌ به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی به‌غدا و هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرال، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی داعش و برایه‌كی كه‌ یاریده‌ده‌ری بووه‌، ده‌ستگیركراون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریستیه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ به‌ناو به‌رپرسی هه‌واڵگریی ویلایه‌تی فه‌لـلوجه‌ بووه‌ سه‌ربه‌ داعش كه‌ به‌ ئه‌بو سالم مه‌ولا ناسراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی داعش دوای چاودێریكردنیان كه‌ له‌ قه‌زای فه‌لـلوجه‌وه‌ روویان له‌ به‌غدا كردبوو و له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ باشووری به‌غدا ده‌ستگیركراون.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ میانی لیكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشن و به‌شدارییان له‌ چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییاندا كردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.