لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئامار مانگی (9)ی كاروچالاكیه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌و مانگه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (300) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆردا گرتوه و له‌ناویان بردوه.
بەپێی ئاماری مانگانەی كاروچالاكییه‌كانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، كه‌لە بەرواری 1/9 تا 30/9/2020 لیژنەكان پێنج هه‌زار و (769) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كردوه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئەنجام داوە كه هاوڵاتیان رۆژانه به‌كاری ده‌هێنن.
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، له مانگی رابردودا لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له (457) شوێنی كاركردن سه‌رپێچییان تۆماركردوه و له (406) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره یاسایی ده‌كرێنه‌وه، و هه‌روه‌ها (24) شوێنیش داخراون و (24) شوێنیش روبه‌ڕی دادگا كراونه‌ته‌وه.
لە ئامارەكەدا هاتووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان لەماوەی یەك مانگدا ده‌ستیان به‌سه‌ر (300) تۆن (580) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوەبەسەرچوی لەناوبردوه و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (29) ملیۆن و سەد و هه‌شتا هەزار دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەرشوێنێك پابەندی مه‌رج ورێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارە كردنەوەی سەرپێچی شوێنه‌كه داده‌خرێت و به‌هۆی به‌رده‌وامبونیشی له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی: له‌یه‌ک مانگدا زیاتر له 300 تۆن کاڵاو شمه‌ک و خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر له‌ناو براوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.