وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان ڕوونكردنهوهیهك سهبارهت به تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا بڵاوكردهوه
لهروونكردنهوهكهى وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستاندا هاتووه: هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا، ئێمە لەوەزارەتی كارەبا بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبكەینەوە كە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە:
1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت.
2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.
3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.
4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سوتانی محاویلەكان .
5- كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.
6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .
7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا.
8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.