Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:33

سوپای عێراق شێوازێکی نوێ بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش په‌یڕه‌و ده‌کات

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شێوازێكی نوێ به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ئێستادا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شێوازێكی نوێ به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و گوتی: ئه‌و شێوازه‌ نوێیه‌، پشت به‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگریی، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئه‌و میكانیزم و سیسته‌میه‌ ئه‌منییانه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ یاریه‌مه‌تیده‌ر ده‌بن له‌ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، شێواز و میكانیزمی خۆیان بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش گۆڕیوه‌ و گوتی: به‌پێی زانیاریی ورد و هه‌واڵگریی، شێوازی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش ده‌گۆڕدرێت كه‌ ئه‌وه‌یش له‌م ماوانه‌ی دواییدا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان په‌یڕه‌ویان كردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.