گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70 ده‌ڵێت: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه هه‌ركات گه‌یشتینه ئه‌نجامێك به ئاشكرا رایده‌گه‌ینین كه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه.
ئه‌حمه‌د له‌تیف، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠، رایگه‌یاند : ئه‌م به‌یانییه كاتژمێر ١٠:٥٠ خولهك، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆگایه‌كی بچووكی ئێمه روویداوه كه ته‌نها ته‌قه‌مه‌نی تێدایه، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ش زۆرینه‌یان له‌وانه‌ن كه به‌كار نایه‌ت و شیاونین بۆ به‌كارهێنان.
گوتیشی: له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه ته‌نها یه‌ك پێشمه‌رگه له میانی دووركه‌وتنه‌وه له رووداوه‌كه كه‌وتووه و قاچی بریندار بووه، یه‌ك دوو ئوتومبیلیش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سووتاون و هیچ زیانێكی دیكه‌مان نییه، زیانه‌كان ته‌نها سووتانی كۆگاكه و ئه‌و پووش پاوانه‌یه كه‌به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه سووتاون.
ده‌رباره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف گوتی: هۆكاره‌كه‌ی تا ئێستا نازانرێت چییه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه هه‌ركات گه‌یشتینه ئه‌نجامێك به ئاشكرا رایده‌گه‌ینین كه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی 70 ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له‌و كۆگایه‌دا بوون كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێدا روویداوه گوتی: هه‌موو ته‌قه‌مه‌نییه‌ك ماوه‌یه‌كی رێپێدراوی هه‌یه بۆ به‌كارهێنان كه له‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕی ده‌خرێته لاوه و بهكارناهێندرێت، ئه‌و كۆگایه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێدابووه له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی تێدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.